مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بە تووندترین شێوە هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ئیدانە دەکات.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “هەڵوێستی هەرێم لە دەستپێکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە زۆر روون و راشکاوانە و ئاشتیخوازانە بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم جۆرە هێرشانە نەک تەنها رێزنەگرتنە لە هەڵوێست و رۆڵی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو پێشێلکردنێکی مەترسیداری سەروەریی عیراقە”.
ب ح