هه‌سه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” لە كۆبانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە و هەسەدە رادەگەیەنین و پێکهاتەی بەڕێوەبەریی خۆسەر نامێنێت.

مەحمود بەرخۆدان، بەرپرسی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” لە كۆبانی رایگەیاند،”لە چەند رۆژی داهاتودا هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە و هەسەدە رادەگەیەنین و پێکهاتەی بەڕێوەبەریی خۆسەر نامێنێت، تاكو ئێستا 10 هەزار شەڕڤانمان تێکەڵی سوپای سوریا بوون، رەنگە ئەم ژمارەیە بگاتە 12 هەزار، ئەو دەنگۆیانەی دەوترا سوپایەکی 70 بۆ 100 هەزار کەسیمان هەیە، راست نەبوون”.

وتیشى “کێشەکانمان لەگەڵ سوپا و حکومەتی سوریا بە رێژەی سه‌دا 99 چارەسەر کراون، بەڕێوەبەریی خۆسەری نامێنێت، لە چوارچێوەی یەک سوپا، یەک دەوڵەت، یەک ئاڵا و نیشتمانێکی هاوبەشدا سوریای نوێ بنیاد دەنێینەوە”.

باسى له‌وه‌شكرد “چەکەکانمان دانەناوە، ئێستا وەک بەشێکی رەسەنی سوریا لەژێر یەک ئاڵا و بۆ یەک ئامانج بەردەوام دەبین، ئەرکی دیمەشقە دەستوورێکی نوێ بنووسێتەوە کە مافی هەموان (کورد، تورکمان، عەرەب، ئاشوری، ئێزدی، ئەرمەنی، دروز و عەلەوی) بپارێزێت و بە تەواوی کۆتایی بە عەقڵییەتی بەعس بهێنێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان