مستەفا ئیزه‌دى: چۆكمان به‌ ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ دا

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، گەورەترین هێزی سەربازیی جیهان و ناتۆ هاتە نێو شەڕ لەگەڵ ئێران، بەڵام نیزامی ئیسلامی بەرگەی گرت و بە توندی راوەستا.

مستەفا ئیزەدی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى رایگەیاند “دوژمنان پیلانی زۆریان دانا بۆ لاوازکردنی ئێران، بەڵام ئێران نەک هەر لاواز نەبوو، بەڵکو لەبری ئەوە بەهێزتر دەرکەوت لە مەیدانەکەدا”.

وتیشی “ژمارەی ئەو فڕۆکانەی دوژمن کە لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە خراونەتە خوارەوە زیاتر لە 200 فڕۆکە بوو، ئەم هەنگاوەش کاریگەریی و دەرئەنجامی لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانیش هەبووە”.

باسى له‌وه‌شكرد “گەورەترین هێزی سەربازیی جیهان و ناتۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هاتە ناو شەڕەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی بەرگەی گرت و لە بەرانبەر دوژمنەکاندا بە توندی وەستا”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان