مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له په‌یامێكیدا داوا له سوپاى پاسدارانى ئێران ده‌كات هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عیراق و هه‌رێمى كوردستان رابگرن.
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له په‌یامێكدا كه ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت “داوا لە سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كه‌م هێرشەکانی بۆ سەر خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان رابگرن”.
باسى له‌وه‌شكردوه “لێدانی خاکی عبراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران جێگەی خەمە، هه‌روه‌ها بەئامانجگرتنی بەرپرسانی عیراق لە بەغدا یان کوردستان جێگەی قبوڵ نییە”.
ده‌شڵێت “داوا لە سوپای پاسداران دەکەم خاکی عیراق نەکەنە ئامانج”.
له دواى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران، به سه‌دان جار ئێران به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان عیراق و هه‌رێمى كوردستان بۆردوومانكردووه و زیانى گیانی و ماددیشى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ع