مەودامیدیا-
بەرپرسێكی باڵای ئێران راگەیاندووە” وڵاتەكەی بڕیاریداوە سیاسەتی خۆی لە بەرگرییەوە بگۆڕێت بۆ “هێرشكردنی تەواو” بەهۆی وەستانی هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی هەمیشەیی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئەمەریكا، هاوكات واشنتۆنیش درێژكردنەوەی رێككەوتنی كاتی ئاگربەستی رەتكردەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێرانەوە بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت، بڵاویكردووەتەوە” تاران لە كاتی گونجاودا و بە وردبینییەوە هێرشێكی سەربازی فراوان بۆ شكاندنی ئەو گەمارۆ دەریاییەی ئەمەریكا ئەنجام دەدات كە بەسەر كۆماری ئیسلامیدا سەپاندوویەتی، ئەگەر بێت و هەوڵە دیپلۆماسییەكان شكست بهێنن”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە رۆژی دووشەممە 17ـی ئاب، دوا وادە بوو بۆ ئەوەی ئێران و ئەمەریكا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی بەپێی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن كە لە17ـی حوزەیران واژۆ كرابوو بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە شەڕەكە.
لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەكەدا وادەی 60 رۆژ دیاریكرابوو بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك كە پرسە فراوانەكانی وەك چارەنووسی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و سزاكانی ئەمەریكا بەسەر تاراندا بگرێتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە رۆژی دووشەممە كە رۆژی كۆتاییهاتنی ئاگربەستەكە بوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند”ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ ناكەنەوە”.
ئ پ