رووفاتى 150 كورد ده‌برێته‌وه‌ بۆ هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى عیراقمان كرد له‌ باره‌ى چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌ ئه‌نفالكراون و شه‌هیدانى ده‌ستى رژێمى پێشووى عیراق

سروه‌ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراون و شه‌هیدان سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى عیراقمان كرد له‌ باره‌ى چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌ ئه‌نفالكراون و راوێژكاره‌كان كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نفال و شه‌هیدكردنى خه‌ڵكى كوردستان”.

وتیشى “یه‌كێك له‌ خاڵه‌ گرنگه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌، هێنانه‌وه‌ روفاتى 153 ئه‌نفالكراوى كورد كه‌ ئێستا له‌ پزیشكى دادى به‌غدایه‌ بۆ هه‌رێم”.

باسى له‌وه‌شكرد “باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌و راوێژكارانه‌ى كه‌ له‌ كاتى خۆى ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نفال و شه‌هیدكردنى خه‌ڵكى كوردستان به‌ سزاى خۆیان بگه‌ن و دادگایی بكرێن هاوشێوه‌ى عه‌جاج كه‌ بریارى له‌ سێداره‌دانى بۆ ده‌رچوو”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان