ئه‌و كوڕه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ و ڤیدیۆى كچێكى ده‌كرد ده‌ستگیركرا

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌، كه‌سێكمان ده‌ستگیكردوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ و ڤیدیۆى له‌ كچێك كردبوو.

ده‌قه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
نزیکی ١٠ رۆژ بەرلە ئێستا کچێکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ لەگەڵ دایکی سەرپەرشتیار سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنیان کرد و سکاڵای تۆمار کرد لەسەر کەسێک کە ئەو کەسە وێنە و ڤیدیۆی کچەکەی لەلابووە هەستاوە بە هەڕەشەکردن لە بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی کچەکە لەبەرانبەر پێدانی پارە.

دوای کردنەوەی مەلەفی لێکۆڵینەوە و بەدەست هێنانی بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتبار، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست لەسەر دۆزینەوەی تۆمەتبار، شەوی ڕابردوو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و بەهاوکاری تیمی ئایتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین و پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبارەکە لە هەولێر دەستگیر کرا.

تۆمەتبار (ڕ.ڕ.س) ڕەگەزی نێر تەمەنی ١٦ ساڵ دانیشتوی هەولێر/ بەحرکە، دوای ئەوەی لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانی ناوە بەتاوانەکەی کە هەستاوە بە هەڕەشەکردن لە کچکە بە بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی کە پێشتر دەستی کەوتن و لەلای بوون.

ئێستا تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٢ لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامی هەیە.

دایکان و باوکانی ئازیز تکایە ئاگاداری کچ و کوڕەکانتان بن بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵە چاودێری مۆبایلەکانیان بن چونکە ئەو تەمەنەیان گونجاو نیە لەڕێگای هێڵی ئەنتەرنێت پەیوەندی سۆزداری ببەستن چونکە کارەساتی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە و توشی شکستی ئابرۆ چوونی کۆمەڵایەتی و لێکەوتەی دەروونی خراپ دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
مەعنەوی و ڕایگەیاند

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان