له‌ 10 رۆژدا 11 كه‌شتیی گه‌رووى هورمزیان تێپه‌ڕاندوه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌پێى ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، هاتوچۆی کەشتیوانی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە خاوبووه‌ته‌وه‌ چونکە زۆربەی خاوەن کەشتیەکان خۆیان لە رێڕەوی ئاوی گرنگ بەدوور گرتووە، بەهۆی نەبوونی نیشانە روونەکانی دووبارە کردنەوەی ئەو رێڕەوی ئاوییە لە دوای گەمارۆدانێک کە لە کاتی شەڕی ئێران و ئه‌مه‌ریكا سەپێنرا.

داتاکانی کلێر ئاماژەیان بەوە کردووە شەش کەشتیی کە کەرەستەی خاویان هەڵگرتووە لە رۆژی سێشەممەدا گەرووەکەیان بڕیوە، نۆ کەشتی رۆژی دووشەممە، تێكڕا له‌ 10 رۆژدا 11 كه‌شتیی گه‌رووه‌كه‌یان بڕیوه‌.

داتاکان دەریانخستووە کە ئەو کەشتیانەی دەچنە ناو گەرووەکەوە، سوپەرتانکەرێکی بەتاڵیان لەخۆگرتووە کە بەدرێژایی دیوی عومان دەڕوات، لەگەڵ دوو تانکەری ترى نەوت کە یەکێکیان مامناوەند و یەکێکیان بچووکترە.

دوو تانکەری سووتەمەنی توانای مامناوەند و کەشتییەکی گەورەی پۆست پەنەماکس لە گەرووەکە بەجێهێشت.

رۆژی سێشەممەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئێران ئەنجام نادات و دووپاتی کردەوە کە گەرووی هورمز “کراوەیە”، ئەمەش لێدوانێک کە پێچەوانەی بانگەشەکانی پێشووی ئێران بوو کە باس لەوە دەکەن گەرووەکە بە داخراویی ماوەتەوە بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا.

پێش جەنگ، یەک لەسەر پێنجی نەوتی خاو و غازی سروشتی شل لە جیهاندا بەو گەرووەدا تێدەپەڕین.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان