مهودا میدیا-
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی رۆژهەڵاتی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد 15 لیرەی ئاڵتون و بڕێک ئاڵتون و پارەی دزیبوو.
پۆلیسى سلێمانى بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات سکاڵای تۆمارکرد 15 لیرەی ئاڵتون و بڕێک ئاڵتون و پارەی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیراو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان، زانیاریی پێویست کۆکرایەوەو توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
باس لهوهشكراوه “لەکاتی گەڕان و پشکنیندا دەستگیرا بەسەر بڕی ٩٨٥٠ دۆلار کە دەکاتە ٩٨ گەڵاو ٥٠ دۆلار، پارەی لیرەکان بووەو تۆمەتبار فرۆشتوویەتی، له ئێستادا تۆمەتبار (م، ف، م لەدایکبووی 1942)، بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
ع