سەردانەکەی قالیباف بۆ عیراق بێ ئەنجام بوو

مەودا میدیا-

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت ئاشکرایکرد سەردانەکەی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ عیراق بێ ئەنجام بووە و نەیتوانیوە باوەڕ بە سەرۆک وەزیرانی عیراق بهێنێت تاوەکو پرۆسەی چەکداماڵینی گرووپەکان دوابخات.

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە “عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سوورە لەسەر كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، دوای تەواوبوونی مۆڵەتی دیاریکراو لە کۆتایی ئەیلولی ئەمساڵ، زەیدی بە پەرلەمانتاران و بەرپرسانی وتووە، بەنیاز نییە لە مۆڵەتی 30ی ئەیلوول پاشەکشە بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزە سیاسییەکان و گرووپە چەکدارەکان فشار لە عەلی زەیدی دەكەن بۆ ئەوەی بەمۆڵەتەکە یان مەرجەکانی رادەستکردنی چەک بە دەوڵەتدا بچێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بۆ رووبەڕووبوونەوەی فشاری گرووپە چەکدارەکان و هێزە سیاسییەکان، رەنگە سەرۆک وەزیران بەشێوەیەکی راستەوخۆ پەنا بۆ رای گشتیی ببات بۆ بەرگریکردن لە هەڵوێستی خۆی، ئەمەش هەڵوێستی نەیارە سیاسییەکانی لاواز دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان