مەودا میدیا-
لە رووداوێکدا کە ساڵانی پێشوو لە سنوورەکە هەبووە، گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی هەڵشۆ لە قەڵادزێ، کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کردووە، بڕی 350 هەزار دۆلاری ( 35 دەفتەر) نزیکەی 25 هاوڵاتیی بردووە و هەڵهاتووە.
خاوەن پێشنگایەکی ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەو کەسەی پارەی هاوڵاتییەکانی بردووە مامەڵەی ئۆتۆمبێلی بەشێوەی قیست کردووە و پارە و ئۆتۆمبێلی لە چەند کەسێک وەرگرتووە و نەیگەڕاندووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو کەسە ناوی (ت،ح،ش) دانیشتووی ناحیەی هەڵشۆیە و شەوی رابردوو دەنگۆی هەڵهاتنی بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە و ژمارەی مۆبایلەکانیشی داخراون”.
ب ح