مەودا میدیا-
سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق ئاشکرایکرد قۆناغی دووەمی ناوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی دەکەنەوە کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان بۆ گەڕاوەتەوە و هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ دابینکردنی زەوی پێویست بۆ سەرجەم ئەو فەرمانبەران و خانەنشینانەی کە لە ئێستادا چانسی وەرگرتنی زەوییان نییە.
کۆچەر حەسەن، سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند “دڵنیایی دەدەنە فەرمانبەران کە بەشێوەی لیست و بە چەند قۆناغێک سەرجەم ناوەکان لە رێگەی پەیجی فەرمی شارەوانییەکەیانەوە بڵاودەکەنەوە کە بەکۆی گشتیی هەردوو قۆناغەکە دوو هەزار ناو دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ناوی زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەریان بۆ گەڕاوەتەوە و لە ماوەی یەک هەفتەدا قۆناغ بە قۆناغ پاش رۆژێک لەبڵاوکردنەوەیان لە بینای شارەوانی ناوەکانیان هەڵدەواسرێت”.
ئەوەی خستەڕوو “ناوەکان بەپێی خاڵبەندی لە بەرزترین خاڵەوە بۆ نزمترین بڵاودەکەنەوە و هەر فەرمانبەرو خانەنشینێک پاش دڵنیابوون لە گرفتی هەژماری خاڵەکانی، دەتوانێت بەمەبەستی وردبینیکردن سەردانی بەشی ( زەویوزار و موڵکەکان ) لە شارەوانییەکەیان بکات”.
ب ح