پزیشكیان: خه‌ڵكى ئێران رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپ بووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئه‌مڕۆ یەکشەممە دانی بەوەدانا کە کۆمەڵگای ئێران رووبه‌ڕووى گرفتی زۆر بووەتەوە، لە کاتێکدا ئەمه‌ریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ چڕکردنەوەی فشارەکانی لەسەر ئابووری ئێران بە سەپاندنی خولی نوێی سزاکان.

پزیشكیان لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی “ئاگادارم کە کۆمەڵگاکەمان لە ئێستادا تووشی کێشە و گرفتی زۆر بووە، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی دۆخەکە خراپتر نەبێت”.

ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە ئەمه‌ریکا هه‌فته‌ى رابردوو بڕیاریدا سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران بۆ رووخاندنی ئەم رژیمە توندتر بکاتەوە، ئەمەش دوای نزیکەی شەش مانگ لە دەستپێکردنی شەڕەکە بە یەکەم هێرشی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی لە کۆتایی مانگی شوباتدا.

پزیشكیان وتی “لەبەرانبەر شەڕێکی هەمەلایەنەداین لە بەرەی ئابووری، سەربازیی و ئەمنیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا بە ئاشکرا رایدەگەیەنێت کە توندترین، یان خراپترین سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت”.

وتیشى “هەوڵدەدەین بۆ تێپەڕاندنی هەڵاوسان و کێشەکانی بژێوی و بێکاریی و دەستەبەرکردنی ئایندەیەک بۆ خەڵک تا بە کەرامەت و شانازییەوە بژین”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان