مه‌ودا میدیا-
قائیمقامیه‌تی سلێمانى رایگه‌یاند، غازى ماڵان ئاسایی بووه‌ته‌وه و هاوڵاتییان ده‌توانن مانگانه سێ بتڵى غاز وه‌ربگرن.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، لەسەر داوای کارگەکان و بە رەزامەندی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، وەکیلەکانی فرۆشتنی غاز دەتوانن بتڵی سێیەمی غازی ماڵان بدەن بە دانیشتوانی سلێمانی.
باس لهوهشكراوه “نرخی هەر بتڵێک غازی حکومی تاوەکو ئێستا 8500 دینارە، هەر بریکارێکیش سەرپێچی بکات یان وەڵامی تەلەفۆنی هاوڵاتییان نەداتەوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەین و سزای دەدەین”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئێستا هیچ کێشەیەکی غاز نییە و رۆژانە لە کێڵگەی (کۆرمۆر)ەوە بڕی پێویست دەگاته كارگه‌كان و له‌وێشه‌وه ده‌درێته بریكاره‌كان و دابه‌شى سه‌ر هاوڵاتییان ده‌كرێت”.
ع