مهودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم کرد.
لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و د. یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان کرا و دووپات لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
لە دیدارەکەدا پێویستیی هاریکاریی و چارەسەرکردنی کێشەکانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق لە رێگەی لێکتێگەیشتن و بنەما دەستوورییەکان جەختی لەسەر کرایەوە، بەشێوەیەک مافی هاوڵاتییان تێیدا پارێزراو بێت.
ع