حکومەتی هەرێم بەنیازە قەرزەکان لە مووچە ببڕێت

مەودا میدیا-

راوێژکاری یاسایی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دەنگۆی دابەشکردنی مووچەی بەشێوەی لێبڕین یان نیومووچە لە رێگەی هەژماری من رەتکردەوە, بەڵام بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەوڵێکی حکومەتی هەرێمی بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی سەر مووچەخۆرانی ئاشکراکرد.

هاوڕێ کەمال، راوێژکاری یاسایی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “لێبڕینی مووچە یان دابەشکردنی نیو مووچە لە رێگەی هەژماری منەوە دوورە لە راستییەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەژماری من مووچەی مووچە خۆرانی لە پرۆسەیەکی کۆ و دواکەوتووەوە کردووە بە پرۆسەیەکی پێشکەوتوو، هیچ بڕە پارەیەک جگە لە عمولە لە مووچەی مووچەخۆران نابڕدرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەپێی یاسا و بڕیاری دادگا هەر فەرمانبەرێک قەرزداربێت، لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردن (یەک لەسەر پێنجی مووچەکەی گلدەدرێتەوە) ئەمەش پەیوەندیی بە هەژماری منەوە نییە”.

ئەم لێدوانەی راوێژکارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئاماژەیە بۆ هەوڵێکی حکومەتی هەرێم تاوەکو قەرزەکانی سەر فەرمانبەران بە رێژەیەک لە مووچەی مووچەخۆران ببڕێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان