مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، دراوى دیجیتاڵى كه عیراق ده‌یه‌وێت به‌كاربهێنێت، چاره‌سه‌رى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ى و قه‌یرانى دارایی ده‌كات.
مەزهەر محەمەد، راوێژکاری ئابوورى سەرۆک وەزیرانی عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دیناری دیجیتاڵی دراوێکی نوێ نییە، بەڵکو شێوازێکی ئەلیکترۆنیی هەمان دیناری عیراقییە کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەردەچێت و خاوەنی هەمان هێزی یاسایی و نرخی دیناری کاغەزی ئێستایه كه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت”.
وتیشى “دیناری دیجیتاڵی دەبێتە وەرچەرخانێکی گرنگ، عیراق له رێگه‌ى ئه‌و دراوه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌ر دۆخێكى ئابوورى و قه‌یرانه‌كان ده‌بێته‌وه و كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌گه‌ر عیراق روو له‌و دراوه بكات، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌رى گه‌نده‌ڵى و سپیكردنه‌وه‌ى پاره ده‌كات، هه‌روه‌ها هانى هاوڵاتییان ده‌دات بۆ كاركردن به سیستمى بانكى”.
ع