بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە (د.خ) پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت ” هیوادارم ئەم یادە هاندەرمانبێت بۆ زیندووكردنەوەی بەها بەرزەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام”.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتی:
بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خوای لەسەربێت) پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم، هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ گەلەكەمان و هاندەرمانبێت بۆ زیندووكردنەوەی بەها بەرزەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان