“ئه‌م مانگه‌ زۆر مووچه‌ دواناكه‌وێت”

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ئه‌م مانگه‌ عیراق به‌راورد به‌ مانگى رابردوو نه‌وتى باشترى فرۆشتووه‌ و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ باش بێت، مووچه‌ش دواناكه‌وێت.

شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌م مانگه‌ زۆر كێشه‌ى كاش بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق و هه‌رێم دروست نابێت و پاره‌ له‌به‌رده‌سته‌”.

وتیشى “دواكه‌وتن ده‌بێت به‌ڵام وه‌ك مانگى رابردوو نابێت، له‌ دوو رۆژى داهاتوو عیراق ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ش پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌مه‌ریكا سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه‌ و ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى ته‌واوه‌تیی گه‌رووى هورمزى كردووه‌ و رێگه‌ به‌تێپه‌ڕبوونى هیچ كه‌شتییه‌ك نادات.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان