لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق لیستی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد.

بەپێی ئەو زانیاریابەی بڵاوکراونەتەوە، دوای سێ رۆژ کارکردن و وردبینیی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکراوە.

دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق کرد.

رۆژی رابردوو مەودا میدیا لە زاری شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە، ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زووتر دابەشدەکرێت و کێشەی کەمی کاش نییە.

دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق، چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی هەفتەی داهاتوو یان سەرەتای هەفتەی داهاتووتر بەغدا پارەی مووچە رەوانەی هەرێم بکات.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان