هەژماری من مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا-

تیمی پڕۆژەی هەژماری من هۆشداریی دەداتە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و ئاشکرایکرد سبەینێ دوا مۆڵەتە بۆ خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەکە.

تیمی هەژماری من رایگەیاند “بۆ مانگی ئاب وەرگرتنی مووچە بە شێوازی نەختینەیی (کاش) نامێنێت، لەمەودوا سەرجەم شایستە داراییەکان تەنها لە رێگەی کارتی بانکییەوە خەرج دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر مووچەخۆرێک سبەینێ تاوەکو کۆتایی کاتی دەوامی فەرمیی خۆی تۆمار نەکات، مووچەکەی رادەگیرێت تا ئەو کاتەی رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی کارتی بانکییەکەی جێبەجێ دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو ” داوا لە سەرجەم ئەو بەشداربووانە دەکەن کە تاوەکو ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە، بەپەلە سەردانی بانکەکانی دابەشکردن بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانیان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان