مه‌ودا میدیا-
گۆشتی ماسى له بازاڕدا هه‌رزانبووه و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه ماسییه‌كى زۆر ده‌هێنرێته بازاڕه‌كان كه زیاتره له خواستى هاوڵاتییان.
سه‌ردار حه‌مه‌تۆفیق، ماسیفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “گۆشتى ماسی هه‌رزانبووه، ئه‌و ههرزانبوونهش هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ماسییه‌كى زۆر له بازاڕ هه‌یه كه زیاتره له خواستى هاوڵاتییان”.
وتیشى “یه‌ك كیلۆ ماسى ئه‌گه‌ر له سه‌روى دوو كیلۆوه بێت به 3500 دیناره، ماسى خوار دوو كیلۆش، كیلۆى به 3000 هه‌زار دیناره، بچوكیش هه‌رزانتره”.
باسى له‌وه‌شكرد “به‌هۆى هه‌رزانبوونى نرخه‌كه‌ى، خواستێكى زۆر له‌سه‌ر گۆشتی ماسى هه‌یه و رۆژ هه‌یه 100 كیلۆ ده‌فرۆشین”.
ع