نرخی زێڕ تادێت زیاتر دادەبەزێت

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بە هۆی ئەوەی كە بازرگانان و وەبەرهێنەران چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی داتای گرنگی بازاڕی كاری ئەمەریكا دەكەن.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند” بازاڕەكان چاودێریی دەرفەتە بەتاڵەكانی كار، راپۆرتی دامەزراندنی كەرتی تایبەت و داتاكانی هەلی كاری كەرتی ناكشتوكاڵی ئەمەریكا دەكەن بۆ دیاریكردنی ئاراستەی داهاتووی سوودی بانكی”.

وتیشی” هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانەكانی سەرۆكی بانكی فیدراڵی و ئاڵۆزییەكانی گەرووی هورمز، كە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی مەترسییەكانی هەڵاوسان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” ئێستا بازرگانان چاوەڕێی ئەوە دەكەن كە بانكی ناوەندی ئەمەریكا نرخی سوود زیاد بكات، بە زیادكردنی زیاتر لە یەك جاریش لە رێژەی سوودی بانكی، كاریگەریی بەرچاو لەسەر زێڕ دروست دەكات و نرخەكەی بە رێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێنێت”.

شەوی رابردوو نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 4,460 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام ئێستا بۆ 4,390 دۆلار دابەزیوە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان