مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
موحسین رەزایی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند “هێرشەکان، رێگری لە رزگاربوونی بەرپرسانی ئەمەریکا لەو دۆخە ئاڵۆزەی کە بۆ خۆیان دروستیان کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەمنزیکانە ئەنجامەکانی ستراتیژیی نوێی ئێران لە (مەیدانی جەنگ ، دیپلۆماسی و رووبەڕووبوونەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان) دەردەکەون کە چۆن لایەنی بەرانبەر تێکدەشکێنێت”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هێزەکانی ئەمەریکا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووەتەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)یش رایگەیاند “لەئێستادا زیاتر لە 50 هەزار سەربازیان لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئەرکدان و گەمارۆی ئابووریی سەر بەندەرەکانی ئێران جێبەجێ دەکەن”.
ب ح