مەودا میدیا-
بڕیارە لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی فرەمیی کتێبی پێوانەیی گینیس، ناوی زانکۆی سلێمانی لەم کتێبە جیهانییەدا تۆمار بکرێت.
تۆمارکردنی ناوی زانکۆکە دەگەڕێتەوە بۆ دروستکردنی (گەورەترین رستەی بەدرەخت چێنراو) لە جیهاندا، کە تیایدا زانکۆی سلێمانی بە بەکارهێنانی شەش هەزار نەمامی جۆری مۆرد، رستەی (University of Sulaimani) بە شێوازێکی هونەری و ئەندازیاریی ئامادە کردووە.
پڕۆژەکە لەرووی ژینگە و سەوزاییەوە رۆڵێکی گەورە و کاریگەر دەبێت لە خزمەتکردن و جوانترکردنی سیمای شاری سلێمانیدا و شانازییەکی گەورەیە بۆ ناوەندێکی زانستیی وەک زانکۆی سلێمانی کە جگە لە پێشڕەویی زانستی، لە بوارەکانی ژینگەییشدا دەستکەوتی مەزن تۆمار دەکات.
ب ح