مهودا میدیا-
راپۆرتێکی كهناڵى سی ئێن ئێنى ئهمهریكى ئاشکرای کرد کە دۆناڵد ترەمپى سەرۆکی ئەمهریکا لەم دواییانەدا ئەولەویەتەکانی خۆی سەبارەت بە ئامانجەکانی لە شەڕێکی ئەگەری لەگەڵ ئێران گۆڕیوە.
ئەو تۆڕە ئەمهریکییە لە زاری بەرپرسێکی باڵای واشنتۆنەوە بڵاویکردەوە، ئەولەویەتەکانی ترهمپ کە پێشتر رایانگەیاندبوو، لەوانە ئۆپەراسیۆنەکانی تایبەت بە نەهێشتنی توخمەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بۆ ماوەیەکی کاتی دواخراون.
ئەو بەرپرسە دووپاتی کردەوە کە سوپای ئەمەریکا رێنمایی دراوە هەموو هەوڵەکانی لەسەر دەستەبەرکردنی کەشتیوانیی لە گەرووی هورمز و توندکردنەوەی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران چڕبکاتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە دەرچوون یان چوونە ناوەوەی باری نەوت بکات.
ترەمپ خۆی لەم دواییانەدا ئاماژەی بە جێهێشتنی کۆمەڵەی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ئێران كرد، کە لە هێرشەکانی ساڵى رابردووى ئەمهریکا بۆ سەر سێ دامەزراوەی ناوەکی گەورە بە تەواوی لەناو نەچووە و لە رێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێری کراون، سەرەڕای پێداگریی پێشووی لەسەر ئەوەی کە دەستەبەرکردنی ئەم ماددەیە لە پێشینەیەکی سەرەکیی ململانێکان بووە.
ئەمهریکا کۆمەڵێک چهكى ئاسمانی و دەریایی بەکارهێناوە نەک تەنها بۆ بەردەوامبوون لە ئامانجکردنی توانای ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی ستراتیژیدا، بەڵکو بۆ بەرپەرچدانەوەی شەپۆلەکانی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەکاتێکدا ئۆپەراسیۆنی بەڕێوبەری مەترسیدار بۆ کەشتییەکانی هەڵگری ملیۆنان بەرمیل نەوت ئەنجامدەدات، بەپێی وتهى بەرپرسانی ئەمهریکا.
کاربەدەستانی تاران رایانگەیاند “ستراتیژی شەڕی ئەمهریکا لەسەر بەئامانجگرتنی شوێنە تایبەتەکانی ئێران لە نزیک گەرووی هورمز، لە هەمان کاتدا بە یاوەردانی کەشتییە بازرگانییەکان لە رێڕەوی ئاوی و پاراستنی گەمارۆی دەریایی خۆی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران، وەک بەشێک لە هەڵمەتێکی هەمەلایەنەی ئیدارەی ترەمپ بۆ زیادکردنی فشارە ئابوورییەکان لەسەر رژێمی تاران، چڕ بووەتەوە”.
لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەمریکا پێیان وایە کە بارکردنی نەوت لە ئاستی پێش جەنگ نزیکبووەتەوە، بەڵام زانیارییە سەرەتاییەکانی گواستنەوەی نەوت کە رۆژی پێنجشەممە بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە کە شەش کەشتی بارهەڵگر لە رۆژی چوارشەممەدا لە گەرووی هورمزدا تێپەڕین، کە لە رۆژی پێشوودا 11 کەشتییان دابەزیوە و زۆر لە خوار تێکڕای 10 رۆژە کە نزیکەی 13 کەشتییە.
ع