مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى باس له كۆتایی هاتنى ئه‌و ره‌شه‌بایه ده‌كاته كه دوو رۆژه هه‌رێمى كوردستان و ناوچه جیاجیاكانى گرتووه‌ته‌وه.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بای باکووری رۆژهەڵات کە لە ئێوارەی دوێنێ چوارشه‌ممه، لە سنووری سلێمانی، راپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم چالاک بووە و خێراییەکەی هەندێک کات دەگاتە زیاتر لە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک”.
باسى له‌وه‌شكردووه “ئه‌و ره‌شه‌بایه تا پێشنیوەڕۆی سبەی هەینی بەردەوام دەبێت و دواتر كاریگه‌رییه‌كانى لاواز ده‌بن و نامێنێت و كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه”.
هه‌ر به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شناسى، سبه‌ینێ هه‌ینى ئاسمانى هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانى گه‌رماش داده‌به‌زن و كه‌شوهه‌وا فێنك ده‌بێت.
ع