سێنتکۆم بۆردومانکردنی سێ کەشتی ئێرانی راگەیاند

مەودا میدیا-

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئاشکرایکرد لە وەڵامی مووشەکە بالیستیکییەکانی ئێراندا لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ سەر دوو کەشتیی جەنگیی ئەمەریکا، سێ کەشتیی نەوتهەڵگری گەورەی ئەو وڵاتەیان لە ئاوەکانی دەریای عومان تێکشکاندووە.

سێنتکۆم رایگەیاند “سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی چەندین مووشەکی بالیستیکەوە هێرشیکردووەتە سەر دوو کەشتیی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمەریکا کە لە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر و کەشتییەکی تێکشکێنەری مووشەکی ئاراستەکراو پێکهاتبوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” کەشتییە جەنگییەکانیان بە سەرکەوتوویی خۆیان لە هێرشەکانی ئێران رزگارکردووە و هیچ زیانێکی گیانی لە ریزەکانی سەربازانی ئەمەریکیدا تۆمار نەکراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەو سێ کەشتییە ئێرانییەی لەلایەن هێزەکانیانەوە بۆردومانکراون بەشێک بوون لە تۆڕێکی داراییی سێبەری چەندین ملیار دۆلاری کە داهاتەکەی بۆ سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تاران لە ناوچەکەدا دابین دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان