هەنگاوەکانی ئامادەکردنی بودجە دەستیپێکرد

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویکردەوە ئەمڕۆ وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی بەشی بودجە کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی قۆناغەکانی ئامادەکردنی رەشنووسی بەرنامە و بودجە و پێشکەوتنەکان لە جێبەجێکردنی پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکاندا.

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند “فالح ساری، پێداچوونەوەی بەو کارانەدا کرد کە تیمەکان لە قۆناغەکانی ئامادەکاریی پڕۆژەکەدا تەواویان کردووە، تیشکی خستە سەر هەنگاوە سەرەکییەکان کە جێبەجێ دەکرێن، لەگەڵ هەر تێبینی و پێشنیارێک بۆ پڕۆژەکە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزیری دارایی رێنمایی تیمەکانی کرد کە بەردەوام بن لە کارەکانیان، هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان، پارێزگارەکان، و دامودەزگاکانی حکومەت بەهێز بکەن بۆ دڵنیابوون لە ئامادەکردنی بودجە لەسەر بنەمایەکی دروست و واقیعی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان