مەودا میدیا-
فێستیڤاڵی حەسار کە تایبەت بوو بە نمایشکردنی بەروبوومە خۆماڵییەکان و دەستی کاری ناوخۆیی لە قەزای سەیدسادقی سەربە پارێزگای سلێمانی بە بەشداریی هەزاران گەشتیار بەڕێوەچوو.
هێمن حەبیب، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی حەسار لە قەزای سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند “لە ماوەی سێ رۆژدا 70 هەزار گەشتیار لە ناوخۆ و دەرەوەی قەزاکەیان سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە ماوەی ئەو سێ رۆژەدا بەبڕی (59 ملێۆن دینار) شتومەک، خواردن، بەروبوومی خۆماڵی و کاریی دەستی ژنان فرۆشراوە، ئەمەش داهاتێکی زۆر باشە بۆ دانیشتووانی قەزاکەیان”.
ب ح