عەبدولرەحمان ئەبوبەکر: کۆنفرانس و هەڵبژاردنی رێکخەر هەڵدەوەشێتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکرد ئەوەی لەگەڕەکی کوردسات روویدا بەناوی گۆڕانەوە، یاساشکێنییە و حساب نەکردنە بۆ دادگا و یاسا، هاشێوەی کۆنفرانسەکەی کەرکوک ئەنجامەکانی هەڵدەوەشێننەوە.

عەبدولرەحمان ئەبوبەکر، ئەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە بە مەودا میدیای راگەیاند “ناکۆکییەکانی ئەوان لەگەڵ ئاڕاستەی کوردسات کارنەکردنە بە دەستوورەکەی رەوانشاد (کاک نەوشیروان مستەفا) کە دەتوانرێت تاوەکو 50 ساڵی تر کاری لەسەربکرێت و وڵات و حکومڕانی لەسەر بنیاد بنرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کێشەی کەسییان لەگەڵ دانای ئەحمەد مەجید یان هیچ کەسایەتییەکی رەوتی کوردساتدا نییە، چونکە لە بنەڕەتدا گۆڕان بۆ خزمەتکردنی خەڵک دروستبووە، بەڵام ئەوان بەرنامە و دەستووری کاک نەوشیروان-یان گۆڕیوە و پێچەوانەی دەستوورەکە کار دەکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “یەکێتی و پارتی پشتیوانی ئەوان دەکەن، بەڵام دڵنیایی دەدەنە گۆڕانخوازان و خەڵکی کوردستان، کۆنفرانسەکە و هەڵبژاردنی رێکخەری گشتیی هاوشێوەی کۆنفرانسەکەی مانگی شوباتی کەرکوک لە رێگەی یاساوە هەڵدەوەشێننەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان