دژەتیرۆرى كوردستان دەستگیرکردنی تیرۆرستێکى راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

دژه‌تیرۆرى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگری ورد و پاش لێکۆڵینەوەی چڕ و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانی تیرۆرستێکى داواکراو دەستگیربکات لە سنوری ناحییەی بازیان.

تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (عەبدولموئمین ئەحمەد ساڵح الرفیعی) لە ساڵی 2015 لە ناحییەی گەیارە بەیعەتی بە رێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامیی داوە، پاش تەواوکردنی خولی شەرعی لە رێکخراوەکە لە بەشی پشتیوانیی (ئسناد) کاریکردووە و لە سنووری ویلایەتی سەڵاحەدینی رێکخراوەکە بەشداریی چەندین شەڕیکردووە دژ بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عیراق.

پاش تێکشکانی رێکخراوە هەڵهاتووە بۆ سوریا و لە کەمپی هۆل نیشتەجێبووە، پاش ساڵێک گەڕاوەتەوە عیراق بۆ کەمپی حاج عەلی لە موسڵ، دواتریش خۆی گەیاندووەتە سنوری هەرێمی کوردستان و لە بازیان نیشتەجێبووە.

پاش دەستگیرکردنی رادەستی یاسا کرا بەمەبەستی سزادانی.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان