پەرلەمانتارێكی ئێران هۆشداری دەداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی


مەودا میدیا-
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی خانەی میللەت رایگەیاند” ئێران سەلماندوویەتی كە خاوەنی هێز و توانا و ئیرادەیە بۆ گۆڕینی هەڕەشەكانی بۆ واقیع، بۆیە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نابێ بڕیارێك بدات كە وای لێبكات وەك ئەمەریكا پەشیمان ببێتەوە”.

وتیشی” ئێران خاوەنی توانایەكی زۆرە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەستەی پارێزگاران و ئەنجومەنی ئاسایش، ئێمەش لە كاتی گونجاودا بەكاریان دەهێنین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە” ئێمە بیر لە بەرژەوەندیی خۆمان دەكەینەوە نەك رێنمایی تاكلایەنە و جیاكاری، ئێمە زۆر بە روونی بە ئاژانس و بەڕێوەبەری گشتیی بە شێوەیەكی شەخسی رادەگەیەنین كە دەبێت درك بەوە بكەن كە مامەڵە لەگەڵ ئێرانێكی دوای جەنگ دەكەن، چونكە ئێرانی پێش شەڕی 40 رۆژە جیاوازە لە ئێرانی ئێستا”.

ئەو پەرلەمانتارە ئێرانییە هۆشداری دەداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و دەڵێت” بڕیارێك مەدەن كە دواتر وەك ئەمەریكا لێی پەشیمان ببنەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان