مه‌ودا میدیا-
رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌واڵى گیانله‌ده‌ستدانى مامۆستایه‌كى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه له وڵاتی چین بڵاوبووه‌وه، كونسوڵخانه‌ى چین دواى سێ رۆژ روونكردنه‌وه ده‌دات.
کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر بڵاویکردەوە، محەمەد سەعدەدین هادی، مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە و خوێندکاری دکتۆرا لە چین، بە رووداوێکی خنکان گیانیلەدەستداوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.
باس له‌وه‌شكراوه “تیمێکی تایبەت لە زانکۆکە و دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی بەدواداچوونن، تەرمی ناوبراو رۆژی سێشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه لە هەرێمی شاندۆنگ دۆزراوەتەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “داوا لە میدیاکان دەکرێت دەنگۆی بێبنەما بڵاونەکەنەوە”.
ع