مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد کێشەی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی کەرکوکی خستووەتەبەردەم وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عیراق.
دیلان غەفور، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند “خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی کەرکوک ناتوانن بەرهەمەکانیان رەوانەی شارەکانی تر بکەن، بەوهۆیەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عیراق بە وردی گوێی لە داواکاریی و پێشنیازەکانیان گرتووە و بەڵێنیداوە چارەسەری ئەم کێشەیە بکات، دڵنیایی تەواو دەدەن تاوەکو چارەسەری کۆتایی لەگەڵ خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەمێننەوە”.
ب ح