فەرەنسا بەرنامەی سەردانەی زەیدی ئاشكرا دەكات

مەودا میدیا-
كۆشكی ئیلیزێ ئەو پرسە سەرەكیانەی ئاشكرا كرد كە لە سەردانەكەی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ فەرەنسا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی وڵاتەكە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی فەرەنسا رایگەیاندووە “سبەی یەكشەممە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەكات، كە ئەوەش یەكەم سەردانی دەبێت بۆ ئەوروپا بە ئامانجی پتەوكردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتەكە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە “ماكرۆن و زەیدی باس لە هاوكاریكردن دەكەن لە كەرتەكانی وەك وزە، گواستنەوە، ژێرخانی ئاو، و تەندروستی، هەروەها بەرزكردنەوەی هاوكاری لە بواری ئاسایش و بەرگری كە هەرچەندە وردەكارییەكانی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بڕیارە دواتر گرێبەستەكان واژۆ بكەن”.

لە راگەیەندراوەكەدا دەشڵێت “لەبەر رۆشنایی ئەو گۆڕانكارییە پێشبینیكراوانەی لە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش روودەدات، هەردوولا پابەندی هاوبەش و ئیرادەی هاوبەشیان دووپات دەكەنەوە بۆ بەردەوامبوون لە شەڕی دژی تیرۆر و رێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، لە هەمان كاتدا بە تەواوی رێز لە سەروەری یەكتر دەگرن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە “ماكرۆن و زەیدی باس لە كاریگەرییەكانی ناسەقامگیری ناوچەكە دەكەن لەسەر بازرگانی و دابینكردنی وزە، بەتایبەتی هەناردەكردنی نەوتی عیراق و كاردەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی ئەم هەناردەكردنانە بۆ یارمەتیدانی كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر بازاڕەكانی وزە، پاڵپشتیكردنی ئابووری و پاراستنی بەردەوامی توانای كڕین لەلایەن حكومەتی فەرەنساوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان