ئێران هاوارى لێ هه‌ستاوه‌ و وه‌زیرى وزه‌ ده‌ڵێت ئۆتۆمبێل به‌كارمه‌هێنن

مه‌ودا میدیا-

عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران دەستپێشخەریی رۆژی بێ ئۆتۆمبێلی لەناو وەزارەتەکەدا دەستپێکرد، هەنگاوێک بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی لە کاتێکدا ئێران رووبەڕووی خراپتربوونی قەیرانی وزە بووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لە زاری عەلی ئابادیەوە بڵاویکردووەتەوە “کارمەندان پاڵپشتی دەکرێن و هاندەدرێن بێنە سەر کارەکانیان بەبێ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان”.

وەزیرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە “هەوڵدەدەین بە نموونە پێشەنگایەتیی بکەین لە پاراستنی وزە و بەڕێوەبردنی بەکاربردن”.

ئەم دەستپێشخەرییە لە کاردانەوە بە رێنمایی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێرانە بۆ دامودەزگاکانی حکومەت کە هەفتانە رۆژێکی بێ ئۆتۆمبێل پەسەند بکەن، هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی گواستنەوەی گشتیی و زیادکردنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هایبرێد، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتانەی کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنییە.

عەلی ئابادی پێشتر رایگەیاندبوو “وەزارەت کار لەسەر رێکخستنەکان دەکات بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل لە کارمەندانیدا، خۆم رۆژێکی بێ ئۆتۆمبێل تەرخان دەکات بۆ هاندانی بڵاوبوونەوەی دەستپێشخەرییەکە لە سەرتاسەری وڵاتدا”.

سیستەمی وزەی ئێران رووبەڕووی فشارێکی توند دەبێتەوە دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی شوباتەوە هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە لە ئەنجامدا نزیکەی 230 ملیۆن مەتر سێجا لەرۆژێکدا توانای بەرهەمهێنانی گازی لەدەستداوە و ئەمەش پچڕانی دابینکردنی غازی لە ئێستاوە توندتر کردووە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان