مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی تورکیا راگه‌یاند، ده‌بێت هێزه‌كانى هه‌سه‌ده به كرده‌یی هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه، ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندیی سوریا و جیهان به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند “هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە پێشهاتێکی گرنگە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، سەردانی سوریا دەکات”.
وتیشى “پەیوەندییەکانی سوریا و وڵاتانی جیهان بەرەو باشتربوون دەچن و هەڵگرتنی سزاکانیش رۆڵی بەرچاوی دەبێت له داهاتوو ئه‌و وڵاته”.
لاى خۆیه‌وه ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا وتى “دەمانەوێت چەک تەنیا بە دەست دەوڵەتەوە بێت و سوپایەکی بەهێز بونیاد بنێین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لەئێستادا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ تورکیا چوار ملیار دۆلارە و هەوڵدەدەین ئەو ژمارەیە بۆ 10 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا بەرز بکەینه‌وه”.
ع