عەلی حەمەساڵح: شاندی هەرێم هەڵەیان کرد

مەودا میدیا-

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتمانیی ئاشکرایکرد شاندی هەرێم لە گفتوگۆکاندا هەڵەیان کردووە زیانەکەش بۆ خەڵکی کوردستانەو هەوڵدان بۆ دروستکردنی پشتیوانی حزبی لە حکومەتی هەرێم، هیچ پێشکەش بە خەڵک ناکات و هیچ لە راستییەکان ناگۆڕێت.

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست بە مەودا مدیای راگەیاند “پێویست بوو شاندی هەرێم پێش گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی بەغدا و خستنەڕووی خواستی هەرێمی کوردستان، زۆرترین راوێژیان لەگەڵ فراکسیۆن و لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی عیراق بکردایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داواکردن و پێداگریی ژمارە هەڵەیە، چونکە ئەم دۆخە بەردەوام بێت، داهاتی ساڵی ئایندەی عیراق ناگاتە (70 ترلیۆن) دینار، کە شاندی هەرێم راستەوخۆ داوای (29 ترلیۆن) دیناریان کردووە، بەڵام ئەوان دەترسن و رەتیانکردووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەبێت لە بری شەڕی ژمارە، پێداگریی لەسەر شایستەیی بکەن، فەرمانبەرو پلە بەرزکردنەوە، خانەنشین و گرێبەست، دامەزراندن و بەنزین و نەوت، خاوەن پێداویستی تایبەت و بەشەخۆراک و دەرمان و پرۆژە لە هەرێمی کوردستان وەک شارەکانی تری عیراق.”.

باسی لەوەشکرد “دەبێت کۆی نەوتی هەرێم لەلایەن عیراقەوە بیفرۆشێت، داهاتی ناوخۆی هەرێم بەپێی یاسای (ئیدارەی مالی) مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بۆیە ئەوان وەک هەڵوێست حزبیانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە ناکەن، فراکسیۆنەکەیان پرۆژەیەکی نیشتیمانی ئامادەکردووە لەچوارچێوەی مافی هاوڵاتییبوون، بەمشێوەیە لە پەرلەمان کاردەکەن و ئەگەر شاندی هەرێم جددین دەتوانن سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ پەرلەمانتارانی هەوڵوێست کۆببنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان