تونێلێك بووه‌ته‌ جێگه‌ى گفتوگۆى حزبوڵڵا، ئیسرائیل و ئێران

مه‌ودا میدیا-

سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بەو تونێلانەی لە بەرزاییەکانی عەلی تاهر لە باشووری لوبنان دەستیان بەسەردا گیراو لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە هاتە نێو شەڕ و پێکدادانەکانەوە.

وێڕای رەتکردنەوەی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە ئێرانییەکان لەناوەوە گیریان خواردووە، لە هەمان کاتدا سوپای ئیسرائیل بوونی دەیان ئه‌ندامى حزبوڵڵای لە دوو تونێلدا ئاشکرا کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردبووە سەر.

کەناڵی 14ى ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، راپۆرتە بڵاوبووەکان بانگه‌شه‌ى ئەوە دەکەن کە ئەندامانی سوپای پاسداران لە ناو تۆڕی تونێلەکاندا ماونەتەوە دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل ناوچەکەی کۆنترۆڵکردووە، بەبێ ئەوەی بەڵگەى هه‌بێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بانگه‌شانه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ سوپاى پاسدارانى ئێران مانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى سوپاى له‌ناو تونێله‌كه‌ ره‌تكرده‌وه‌ و هه‌واڵه‌كانى ئیسرائیلى به‌بێ بنه‌ما ناوبرد.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ 48 ئەندامی حزبوڵڵا، لەناو ئەو دوو تونێلەدا بوون کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە هێرشیان كراوه‌ته‌ سەر، هەشت کەسیان لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراون.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو ناوچەیە بووەتە بەشێک لەو ناوچەیەی ئیسرائیل ناوی دەبات به‌ ناوچەی ئەمنی، لەناوخۆی لوبنان، جەختیشی لەوە کردەوە کە سوپای ئیسرائیل لەم قۆناغەدا لێی ناکشێتەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان