مەودا میدیا-
هاوڵاتییانی قەزای شارەزوور نیگەرانن لە گواستنەوەی بەشێک لە فەرمانگەکانیان بۆ سەر فەرمانگەکانی سەیدسادق و بە گۆڕینی پەیکەری کارگێڕیی ناوچەکەیانی دەزانن و دەڵێن ئەم هەنگاوە کاردەکاتە سەر ژیانی رۆژانەیان و گرفتی زیاتر بۆ راپەڕاندنی مامەڵەکانیان دروست دەکات.
بەرپرسی کۆمیتەی شارەزووری حزبی شیوعیی کوردستان ئاشکاریکرد کۆمەڵێک کێشە و گرفت لە قەزاکە هەیە و بە پێویستیان زانیوە سەردانی هەموو لایەنە سیاسییەکان بکەن لەپێناو دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەش بۆ چارەسەری گرفتەکان.
گوڵ محەمەد بەختیار، بەرپرسی کۆمیتەی شارەزووری حزبی شیوعیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “هەموو لایەنەکان هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردن و بەدواداچوونی کێشە و گرفتەکانی قەزاکە کە دەیکەنە پاکێجێک و ئاڕاستەی حکومەتی دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای کۆبوونەوەی لایەنەکان، قائیمقامی شارەزوور بانگهێشتی تەواوی لایەنە سیاسییەکانی کردووە بۆ تاوتوێکردنی کێشە و گرفت و داواکاریی هاوڵاتییانی قەزاکە”.
ب ح