مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى ئابوورى عیراق باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر چه‌ك له گرووپه چه‌كداره‌كانى عیراق دابماڵرێت، كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌مه‌ریكا دۆلاره كاشه‌كان بۆ عیراق ده‌نێرێت.
نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوورى عیراق نووسیویه‌تى “واده‌ی كۆنترۆڵی چه‌ك له گرووپه چه‌كداره‌كانى عیراق نزیك ده‌بێته‌وه، دینار داده‌به‌زێت و دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه”.
باسى له‌وه‌شكردوه “بازاڕ به‌هۆی نرخ و هه‌واڵه‌كانه‌وه زیانی پێگه‌یشتووه، كه‌لێنی نێوان نرخی فه‌رمیی و بازاڕی ره‌ش به‌ڕێژه‌ی 20% به‌رزبووه‌ته‌وه، كه 10 هێنده زیاتره له سنوری رێگه‌پێدراوی به‌رزبونزمی نێوان هه‌ردوو نرخه‌كه”.
وتوشیه‌تى “بازاڕ له‌ناو قه‌یرانێكی خنكێنه‌ردایه، چاوه‌كان له‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندیی عیراق و كۆتایی ئه‌م مانگه‌ن، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین و ده‌بینین، ئایا فڕۆكه‌ی دۆلاره كاشه‌كان ده‌گه‌ن یاخود هه‌ر له بانكی فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا ده‌مێننه‌وه”.
ع