مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد بە خۆشحاڵییەوە رێککەوتنێکی ئەمەریکا لەگەڵ شانشینی دانیمارک رادەگەیەنێت کە تێیدا دەسەڵاتی تەواو دراوە بە واشنتۆن بۆ بەڕێوەبردنی ئاساییشی گرینلاند.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “بۆ لەمەودوا هیچ کەسێک بەبێ رەزامەندیی وشنتۆن ناتوانێت هیچ بنکەیەکی لە گرینلاند هەبێت یان وەبەرهێنان لە بوارە هەستیارەکاندا بکات، هیچ وادەیەک بۆ کۆتاییهاتنی رێککەوتنەکە دیاریی نەکراوە و رێککەوتنەکە هەمیشەییە”.
لای خۆیەوە مێت فرێدریکسن، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک رایگەیاند “رێککەوتنەکە هەم بۆ ناتۆ و هەم بۆ ئەوروپا گرنگە و سەروەریی شانشینی دانیمارک بەسەر گرینلاند و مافی چارەی خۆنووسینی خەڵکی گرینلاند چەسپێندراوە”.
ب ح