مەودا میدیا-
جوتیارانى سنوورى پارێزگاى ههڵهبجه، له بهردهم بیناى پارێزگای شارەکەیان کۆبوونەوە و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد هاوردهكردنى چەند بەروبوومێکی کشتوکاڵی بە تایبەت تەماتە و شووتی له ئێرانهوه رابگیرێت، تاوەکو بتوانن بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە.
جهمال عهبدولڕهحمان، نوێنهرى جووتیارانی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند “بەرهەمی شووتی جووتیارانی سنوورەکەیان پێگەیشتووەو بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە ئێرانەوە، گرفتی ساغکردنەوەی بەروبوومەکانیان هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرهەمی کشتوکاڵی سنوورەکەیان زۆرە و نەک بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، دەتوانن هەناردەی شارەکانی عیراقیشی بکەن، داوا له لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن رێگری له هاوردەکردنی بەروبوومی قاچاخ بکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “لەئێستادا شوتییهكهیان پێگهشتووه و ناتوانن بیخهنه بازاڕهوه، لە کاتێکدا بەرهەمەکەیان لە بەرانبەر شووتییەکانی ئێران کوالێتییان بەرزە و بێ دەرمانە و زیانی بۆ تەندروستی هاوڵاتییان نییە بە مەرجی پشکنین لە هەموو تاقیگەکان”.
ب ح