د. بڕیار رەشید: بەراوردكاريی وەزیفی بۆ یەكەمەكانی هەرێم ئەنجامدراوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد پڕۆسەی بەراوردكاریی وەزیفی بۆ دەرچووانی سێ یەكەمەكانی زانكۆكانی هەرێم ئەنجامدراوە.

د.بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند “بە پێی نووسراوێكی فەرمی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی كە ئاراستەی نووسینگەكەیان كراوە، پڕۆسەی بەراوردكاریی وەزیفی (التقاطع الوظيفي) بۆ دەرچووانی سێ یەكەمەكانی زانكۆكانی هەرێم ئەنجامدراوە و كۆدی وەزیفی (الرمز الوظيفي) بۆ پێشكەشكاران نێردراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا بۆ جێبەجێكردنی پڕۆسەكە، چاوەڕوانی پڕۆژەیاسای بودجە و ئەو رێنماییانە دەكرێت كە لەو چوارچێوەیەدا دەردەچن و جێبەجێكردنی بڕیارەكەش بەستراوەتەوە بە بودجەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان