مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، بۆ سه‌به‌ته‌ى پێنجه‌مى به‌شه‌خۆراك، ته‌نها چوار مادده‌مان به ده‌ست گه‌یشتووه و چاوه‌ڕێى دوو ماددهكهى ترین.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگى پێنج، بۆ هه‌موو عیراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ته‌نها چوار مادده ره‌وانه‌ى پارێزگاكان كراوه”.
وتیشى “به‌هه‌مان شێوه‌ى عیراق، بۆ هه‌رێمى كوردستان به سلێمانیشه‌وه چوار مادده‌مان بۆ ره‌وانه كراوه، شه‌كر و رۆن و نیسك و له‌تكه‌نۆك، دابه‌شى بریكاره‌كانمان كردوه و ئه‌وانیش دابه‌شى سه‌ر هاوڵاتییانیان كردوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “برنج و دۆشمان بۆ نه‌هاتووه، هه‌ركات ئه‌و دوو مادده‌یه هات، به‌بێ وه‌ستان دابه‌شى بریكاره‌كانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات بگاته ده‌ست هاوڵاتییان”.
ع