هه‌فته‌ى داهاتوو لیستى مووچه‌ بۆ به‌غدا ره‌وانه‌ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات.

به‌پێى هه‌واڵێكى میدیاكانى نزیك له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاماده‌كاریی كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو لیستى مووچه‌ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “کارکردن لە لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول بەردەوامە و تاوەکو ئێستا کارەکانی کۆتایی نەهاتووە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو هەموو کارەکانی تەواو دەبێت”.

هه‌فته‌ى رابردوو به‌غدا بڕى 841 ملیار دینارى وه‌ك مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ كرد و له‌ ماوه‌ى چوار رۆژدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شكرا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان