مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهۆی سەقامگیربوونی بازاڕ دوای ئەوەی چەند رۆژێك بەردەوام بوو لە دابەزین.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە وەبەرهێنەران چاوەڕوانی گفتوگۆی ئەگەری نێوان ئەمەریكا و ئێرانن لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەم هەفتەیەدا.
بە هۆی ئەو چاوەڕوانییانەشەوە ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنتی ئەمەریكا لە بازاڕەكانی جیهاندا 1.12% بەرزبووەوە و گەیشتە 101.46 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، كە یەكەم بەرزبوونەوەیە لە پێنج دانیشتندا.
هاوكات نەوتی خاوی ئەمەریكا (WTI) بۆ گەیاندنی مانگی تشرینی یەكەم كە ئەمڕۆ سێشەممە كۆتایی دێت، 0.77 دۆلار، واتە 0.80% بەرزبووەوە و گەیشتە 96.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
ئ پ