حكومه‌تى هه‌رێم ته‌مه‌نى خانه‌نشینی بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان درێژكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ کەسوکاری شەهیدان دەرکرد

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕگەیەکی تایبەت بە رێنماییەکانی یاسای خانەنشینیی هەموار کردەوە و بازنەی سوودمەندبووانی لە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵ فراوانتر کرد.

بەپێی فەرمانە نوێیەکەی ئەنجومەنی وەزیران، بە ژمارە (11760) لە ڕۆژی 2026/9/17، بڕگەی (سێیەم/2) لە فەرمانەکانی پێشووتر هەموار کراوەتەوە. لە دەقە هەموارکراوەکەدا بڕیار دراوە، کە مافی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 65 ساڵ، جگە لە کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان، ئەم توێژانەی خوارەوەش بگرێتەوە:

  • ئەو فەرمانبەرانەی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدانی کوردی فەیلین.
  • ئەو فەرمانبەرانەی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی ئەو شەهیدانەن، کە بەپێی یاسای دەزگای شەهیدانی (ئیتیحادی) ژمارە (2)ی ساڵی 2016ی هەموارکراو تۆمارکراون.

هەروەها لە فەرمانەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە مەرجی سەرەکی بۆ سوودمەندبوونی ئەو فەرمانبەرانە لەم بڕیارە، پێشکەشکردنی بەڵگەی فەرمییە لەلایەن دەزگای ناوبراوەوە بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی دۆسییەکانیان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان