لوتكه‌ى دوو زلهێزه‌كه‌ى جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مه‌ودا میدیا-

شی جینپینگ سەرۆکی چین ئه‌مڕۆ چوارشەممە پەکینى پایته‌ختى بەرەو ئەمه‌ریکا به‌جێهێشت و یەکەمین سەردانی ئه‌و سه‌رۆكه‌یه‌ لە ماوه‌ى ١١ ساڵى رابردوودا.

سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى چین بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لوتکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکایه‌ لەباره‌ى کۆمەڵێک بابەتى گرنگ، لەوانە بازرگانی و تایوان و گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان.

سەردانەکەی شی لە 23 تا 25ى ئەیلول بەردەوام دەبێت و راپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترەمپ بەنیازە لە کاتی گەیشتنی بۆ ئەمه‌ریکا بە شێوەیەکی تایبه‌تى پێشوازى لێ بكات.

بڕیارە شی لە کاتی گەیشتن بە واشنتۆن، پێشوازییەکی دەگمەنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە بکرێت، بەپێی زانیارییەکان، ترەمپ دەچێتە سەر قیرتاوەکانی بنکەی هاوبەشی ئەندرۆس بۆ ئەوەی سڵاو لە فڕۆکەکەی هاوتا چینییەکەی بکات، نەک لە کۆشکی سپی چاوەڕێی بکات.

بڕیارەکەی ترەمپ بۆ سڵاوکردن لە شی لە بنکەی هاوبەشی ئەندرۆس کە دەکەوێتە دەرەوەی واشنتۆن، لەبری ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکایەتیدا بێت، ئەوە نیشان دەدات کە سەرۆکی ئەمه‌ریکا تا چەند هەوڵدەدات رێز لە سەرۆکی چین بگرێت لە یەکەم سەردانی دەوڵەتی بۆ ئەمه‌ریکا لە ماوەی زیاتر لە 11 ساڵدا.

لوتکەی نێوان دوو زلهێزی جیهان

دوایین سەردانی شی بۆ ئەمه‌ریکا لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2015 بوو، کاتێک سەردانی سیاتڵ و واشنتۆن و نیویۆرکی کرد و لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووترى ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.

وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین پێش سەردانەکەی لەگەڵ مارکۆ رۆبیۆ هاوتا ئەمه‌ریکییەکەی وتووێژی ئەنجامدا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەوڵەکانی هەردوولا بۆ بەڕێوەبردنی ناکۆکی و پاراستنی کەناڵەکانی گفتوگۆ.

تا ئێستا پەکین کارنامەی وردی لوتکەکەی بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت شی فشار بخاتە سەر ترەمپ سەبارەت بە فرۆشتنی چەکی ئەمه‌ریکا بە تایوان، ئەمەش بە پشتبەستن بە جاڕنامەی هاوبەشی ئەمه‌ریکا و چین لە ساڵی 1982.

هەروەها ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ناکۆکی بازرگانیی و ستراتیژیی فراوانی نێوان واشنتۆن و پەکین هەیە، ئەمەش گرنگی بە لوتکەکە دەدات کە لە دەرەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان درێژدەبێتەوە بۆ هاوسەنگی هێزی داهاتووی نێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان